# ناو مانا
11 ئاته‌ران کۆی وشه‌ی ئاتر یان ئاگر.
12 ئاجاخ ئاشکرا و دیار، خوویا، خۆیا.
13 ئاخێز نیوه‌هه‌ستان، نیوه‌ڕابوون بۆ رێزلێنان.
14 ئاد وشه‌ی ئاد به‌ ته‌نیا، چه‌ند واتای هه‌یه‌: 1. دوورگه‌، وشکانی له‌ناو ئاودا، 2. هێز، بڕست، زۆر، توانا، 3. خودای هێز و ده‌سه‌ڵات. 4. له‌ کۆندا نێوی خودای با بووه.‌ ئه‌م نێوه‌ بۆته‌ پێشبه‌ندی زۆر وشه‌ی دیکه‌ له‌ زمانی کوردیی کۆندا. زۆر جاریش وشه‌ی (د) ئه‌گۆڕدرێ بۆ وشه‌ی (ز).
15 ئاداد 1. نێوی فه‌رمانڕه‌وای تیره‌ی کۆنی کورد (لۆلۆ) بووه‌ که‌خه‌‌ڵکی بابل بووه‌؛ 2. پاشنێوی سه‌رۆکهۆزی (ناسیکۆ) بووه‌ له‌ ساڵی 881 ی زاییندا. بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.
16 ئادار مانگی ئازار (مارت)، ده‌ ڕۆژ له‌ ڕه‌شه‌مه‌ و بیست ڕۆژ له‌ خاکه‌لێوه‌. بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.
17 ئادگار ئازگار، ته‌واو، په‌یتاپه‌یتا، په‌ساپه‌سا، به‌شوێن یه‌کدا.
18 ئادۆ له‌ کۆندا نێوی خودای با بووه‌. ئه‌م نێوه‌ له‌ناو کورده‌کانی کوردستانی رۆژاوا‌ و لوبناندا وافره‌. بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.
19 ئادیابن له‌ کۆندا‌ له‌ سه‌رده‌می ماده‌کانه‌وه‌ هه‌تا سه‌رده‌می ساسانییه‌کان، به‌و ناوچه‌یه‌ی گوتراوه‌ که‌ باژێره‌کانی زاخۆ و دهۆک و ئاکرێی گرتۆته‌ خۆی! بڕوانه‌ وشه‌ی ئاد.
20 ئادیامان شارێکی کوردنشینە لە باکوور‌ی کوردستان. بڕوانە وشەی ئاد.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!