# ناو مانا
181 ئەڤین عەشق و دڵداریی، خۆشەویستیی، حەزلێکەریی.
182 بابوونە گیایەکە سەرەبەهاران دەردێ و گوڵێکی سپی دەکا و ناو گوڵەکە زەردە. گوڵە بابوونە.
183 باتینۆک گوڵەمێلاقە، رەبەنۆک‌، گوڵاڵەسوورە.
184 باخان 1. کۆی باخ؛ 2. گوندێکە لە بناری چیای گاڕان، لە نزیک مەریوان.
185 باخڵە تۆدان، تۆمدان، تۆمەدانە، خورجی تۆم و دانوولە کە بۆ وەشاندن و چاندن بەکاری دێنن.
186 بادام چوالە، چەقالە، بەهیڤ، بایەم، باوی.
187 باداک جۆرە گیایەکی باریکە کە لە دار دەهاڵێ، گیایەکە کە پێچ دەخوا بە دەور داردا.
188 بادل دڵخواز، بە خواستی دڵ، بە دڵی خۆ.
189 بادێ باتێ، گوندێکە لە نێوان دهۆک و زاویته لە کوردستانی باشوور.
190 باران ئاوێ کە بە دڵۆپە لە هەورانەوە دادەڕژێ، واران، بارشت، وەشت.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!