# ناو مانا
1801 یاگە وشەیەکی هەورامییە واتە: شوێن، جێگە، شوێنەمێنگە.
1802 یانە 1. وشەیەکی هەورامییە بە واتای: ماڵ، مان، خانوو، جێگەی حەسانەوە؛ 2. ئان نا، دەنا، ئەگینا؛ 3. ئامرازێکە لە عەڕابەدا؛ 4. ناوەڕاستی ئاپۆرە.
1803 یاوا وشەیەکی هەورامییە، واتە: گەییشت، هات؛ وەکوو نامەکەش یاوا: نامەکەی هات.
1804 یاوان 1. وشکانی، بێئاوان؛ 2. یاوان کۆی وشەی (یاوا) یە. بڕوانە وشەی یاوا.
1805 یەسنا یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.
1806 یەسنە یەسنا، یەزنە، جەژن؛ بەشێکە لە بەشە گەورەکەی ئاوێستا، کۆپەڕەکەی زەڕدەشتی پێغەمبەر، کە بریتییە لە سروودی ئایینی.
1807 یەشما دەسماڵی هەورێشم.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!