# ناو مانا
171 بەلەز بەپەلە، کەسێ که کارێک زوو ئەنجام دەدا و بەپەلەیە.
172 بەمۆ 1. نێوی جۆرێک کەتیرەیە. 2. کێوێکە لە کوردستان کە لە نێوان قەسری شیرین و دەربەندی خان و خانەقین هەڵکەوتووە.
173 بەندێر 1. کەسێک کە لە بەند و بەندان شارەزا بێ؛ 2. بەیتبێژی چاک و وریا؛ 3. بەیتبێژ و فڕاوێژی زیرەک؛ 4. ئاڵا، بەیداخ.
174 بەندەن 1. بەنەن، کەژ، کوێستان؛ 2. لەش جەستە، بەدەن.
175 بەندەوار بەهیوا، بەتەما. وەکوو: بەندەوارێ تەمە، واتە: بەهیوای تۆم یان بەتەمای تۆم، یان چاوەڕوانی تۆم.
176 بەنگین 1. بەنگینە؛ 2. پیاوی باوەڕپێکراوی ئاغا؛ 3. خۆشەویست و جێگای بڕوای ئاغای گوند لە کوردەواری کۆندا؛ بۆ نموونە لە کوردەواریدا کۆندا، کاتێک ئاغا و بەگەکانی کوردستان نۆکەریان راگرتووە، هەر نۆکەرێک بە پێی چاکە و زەحمەتی خۆی بەرانبەر بە ئاغا، نازنێوی وەرگرتووە و بووە بە جێگای باوەڕی ئاغا. نازنێوەکانیش، لە خوارەوە بۆ سەرێ، بریتی بووە لە: چاپەز، نۆکەر، مەیتەر، میراخوڕ، بابنۆکەر! بابنۆکەر، دوایین پلەی خزمەتکارییە لە لای ئاغا کە ئیتر پاش ئەوە هەر کام لەو بابنۆکەرانە جێگای بڕوای ئاغا بن، بە (بەنگین) بانگ دەکرێن؛ 4. زیرەک و لەجێگا چەقیو لە کاتی تەنگانەدا؛ 5. وەکوو گەڵای دار؛ وەکوو نیشانە؛ 6. نێوی کوڕی وەزیری برایم پاشای (یەمەن) ە لە بەیتی (مەم و زین) دا. بەنگین لەگەڵ (کاکەمەم) پێکەوە گەورە دەبن و دوایی بەنگین دەبێ بە نۆکەری بەوەفا و هەتاهەتایی کاکەمەم لە چیرۆکەکەدا.
177 بەنگینە نازنێوی حاجی باقری شاعیری خەڵکی سلێمانی بووە، کە هۆنراوەی حەماسی زۆری هەیە. بڕوانە: بەنگین.
178 بەهران کۆی وشەی (بەهر)ە واتە: پار، بەش، پشک. (لە بەهران بێبەهرە بووم).
179 بەهرێز پارێز، تەکینەوە لە هەندێ خواردن که دوکتۆر دەڵێ.
180 بەوار 1. بەجێگە و شوێن؛ 2. کوێستان یا چیایەک کە سازگار و لەبار بێ بۆ هەڵدانی رەشماڵ و دانانی هەوار. (کوێستانێکی بەوار و خۆشە).
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!