# ناو مانا
171 ئەسرین فرمێسک، رۆندک، ئەسر؛ لە ئاوێستادا کە بە زاراوەی کوردیی کەڵوڕی و هەورامی نووسراوە، (ئەسروو، ئەسراڤ) هاتووە.
172 ئەسمەهان نێوی خوشکی فەرید ئەترەشی گۆرانیبێژی عەرەبی بە بنەچە کوردە کە لە بنەڕڕەتدا لە کوردە درووزییەکانی لوبنانن کە لە هۆزی جونبەڵاتن. وشەی جونبەڵاتیش بە عەرەبیکراوی وشەی جانپۆڵایە کە یەکێ لە هۆزە بەنێوبانگەکانی کوردن لە لوبنان.
173 ئەگریجە بسک، مووی شۆڕەوەبوو بۆ سەر لاجانگ.
174 ئەنتیکە کەموێنە، کەلوپەلی زۆر کەنارا، لە وشەی (ئانتیک)ی ئینگلیسی وەرگیراوە.
175 ئەنجام ئاکام
176 ئەنگۆرە 1. دەمی ئێوارە؛ 2. سەرەتای هەڕەت و گەییشتنی میوە و سەوزەوات؛ 3. ئەوکاتە، ئەوسا، ئەودەم.
177 ئەنوا 1. پەنا و پەسیو؛ 2. جێی حەسانەوەی شەو؛ 3. شوێنی باراننەگر.
178 ئەنیا 1. ئەنیە، هەنیە، تەوێڵ، ناوچاوان؛ 2. شانس، بەخت، ئێقباڵ.
179 ئەوار 1. پاشگری هەبوون، وەکوو: خوێندەوار؛ 2. شوێن و جێ، وەکوو: شوێنەوار.
180 ئەوەجە پێویست، ئاتاج.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!