# ناو مانا
171 ئەرگۆش ئەرگووش، گوندێکە لەلای سەرووی گوندی (مێرۆس)ەوە لەسەر سنووری نێوان باشوور و باکووری کوردستان و لە ناو خاکی باشووری کوردستاندا هەڵکەوتووە، لە بن چیای گۆڤەند کە 366 کانی تێدایە.
172 ئەروەند ئەڵوەند، 1. شان و شکۆ؛ 2. رووناکبیر، رۆشنبیر.
173 ئەرکان 1. پایەکان، کۆڵەکەکان؛ 2. رەخت و ئەسپابی شەڕ؛ 3. ئەرکانی چوارینە: با و خاک و ئاو و ئاگر.
174 ئەرکەواز نێوی هۆزێکی کوردە لە ناوچەی خانەقین و مەندەلی، لە باشووری کوردستان. هۆزەکانی ناوچەی مەندەلی بریتین لە: (ئەرکەوازی، بەوڵی، گۆران، گاسووار، باجەڵان، زەڕگۆش، کەڵوڕ).
175 ئەرکەوێن گوندێکە بە سەر چۆمی (خۆیین)ەوە لە ناوچەی گەڕووسی کوردستانی رۆژهەڵات.
176 ئەزین نێوی میری (جزیر و بۆتان) و باوکی (خاتوو زین)ی دڵداری (کاکە مەم) بووە. لە زمانی کوردیدا، خاتوو واتای خانم و (کاک یان کاکە)ش مانای براگەورە و ئاغای فارسی دەدا.
177 ئەژدەهاک 1. نێوی کێوێکە لە ناوچەی هەورامان لە پشت گوندی دزڵییەوە، له ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ 2. نێوی کێوێکە لە ناوچەی سلێمانی نزیک بە سوورداش لە کوردستانی باشوور؛ 3. ئاستیاگ، ئازیدهاک، ئەژدەها، زەها، هەژدیها، حەزیا، ماری گەورەی ناو چیرۆکان، حەفی؛ 4. لە راستیدا، ئەژدەهاک یان ئاژدەهاک لە دوو وشەی (ئاژ و دەهاک) پێکهاتووە کە (ئاژ) واتە: ئاغا، زۆردار، سەرۆک و (دەهاک)یش واتە: شوێن یان جێگە و مێنگەی تیرە و هۆز. بڕوانە: دەهاک لە بەشی کوڕان. بە پێچەوانەی ئەو دەنگۆیەی کە لە ناو کورددا دەمێکە بڵاوە و دەڵێن: ئەژدەهاک حاکمێکی زاڵم و خوێنڕێژ بووە و چی و چی... (ئەحمەد شاملوو) شاعیری پایەبەرزی فارس دەڵێ: ئەژدەهاک (زوحاک) پاشایەکی عادڵ و خێرانکار بووە کە زەوینەداگیرکراوەکانی بە سەر خەڵکی هەژار و بەلەنگازدا دابەشیوە و زۆر کاری دیکەی لەم بابەتانە بەڵام بە دەستی (شاوان بێمێشک) ێک بە نێوی (کاوە) لە دەسەڵات کەوتووە و (فەرەیدوون)ی لە جێگەی داناوە و پاشایەتی هاتۆتە گۆڕێ! هێرۆدۆت دەڵێ: ئاستیاز یان ئازیدهاک، یەکێ لە پاشاکانی ماد بووە و 33 ساڵ پاشایەتی کردووە. بڕوانە بۆ وشەگەلی (ماد) و (نەورۆز).
178 ئەژی 1. دەژی، نامرێ؛ 2. دەهێنێ، هەڵدەگرێ. وەکوو ئەوەندە پارە هەڵدەگرێ و بەو نرخە گران نییە؛ 3. نێوی (ئەژی گۆران)ی شاعری کوردی کوڕی مامۆستا (گۆران)ی شاعیری پایەبەرزی کورده.
179 ئەسام کڕیم، سەندم.
180 ئەسای کڕین، سەندن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!