# ناو مانا
1781 کەوەند چادر، ڕەشماڵ، تاوڵ، کۆن، چادرێ کە لە موو چندرابێ.
1782 کەڤان 1. داری لۆکە شیکردنەوە؛ 2. کەمانی تیرهاویشتن.
1783 کەڤۆت 1. دارێکی سەختە؛ 2. جۆرێک درەختە.
1784 کەڤۆک 1. کەڤووک، کاڤووک، کاڤۆک، کەڤۆک، کابووک، کۆتر؛ 2. بە زاراوەی زازاکی دەبێتە بۆران؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کۆنی کوردییه کە حەسەن جزیری خوێندوویەتی‌.
1785 کەڤی 1. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 2. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 3. جۆرێک گیایە؛ 4. کەدی، لەخۆگرتن؛ 5. لێوارەی دەفر؛ 6. قەراخ ئاو؛ 7. تەختی لەسەر دانیشتن.
1786 کەیلان نموونەی جوانیی، میناکی شەنگ و شەپاڵیی، نموونەی لەشڕێکوپێکیی، وەکوو: (کچی چی؟ کەیلان جووانی!)
1787 یادێ 1. داڵگ، داییک، داک، دا، دییا، دایە؛ 2. وتەی بانگکردنی دایک؛ 3. سەربەندی لاوکێکی کوردییە.
1788 یارا 1. بڕست و توانا؛ 2. ئەی یار؛ 3. سەربەندە بۆ گوتنی مەقام.
1789 یاردڵ دۆست و هاواڵی دڵ، ئینسانی عاشق و دڵدار.
1790 یارسا نێوی ئایینزای (ئەهلی حەق) ە، کە لە بنەڕەتدا (یارسان)ە واتە یاری سوڵتان، یاری یەزدان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!