# ناو مانا
1771 کەوماڵ سەنگ و سووزنکردنی کون و کەلەبەران بۆ گەڕان بە دوای شتێکدا. هەموومان کەوماڵ کرد هیچمان نەدۆزییەوە.
1772 کەومل 1. مل بەرز وەکوو کەو؛ 2. ئاماژە بە کچ یان کیژی گەردنبەرز؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1773 کەوڕوو 1. ڕوومەت وێنەی ڕوومەتی کەو؛ 2. ئاماژە بە کیژی جوانچاک.
1774 کەوکەو ئەم ناوە لە بنەڕەتدا (کوکب)ی عەرەبییە کە واتای ئەستێرە دەدا و بێژرەی کوردی ئاوەها گۆڕیویەتی.
1775 کەوی 1. ماڵیی، لینی، ڕام، ئاژەڵ یان پەلەوەری دەستەمۆکراو؛ 2. ڕنوو، کڵێڵە، شاپە؛ 3. کەوانەی دەوری دەف و بێژنگ و هیدیکە؛ 4. جۆرێک گیایە؛ 5. کەدی، هۆبەر، پادە، پادەکردن، لەخۆگرتن؛ 6. لێوارەی دەفر؛ 7. قەراخ ئاو؛ 8. تەختی لەسەر دانیشتن.
1776 کەویار کیژی بەلەنجەولار، یاری وێنەی کەو بە لەنجەولار.
1777 کەویان 1. سەقامگرتوو؛ 2. شوێنی سارد و کوێستان؛ 3. تیرەیەکی کوردن لە دەوروبەری (شەڕناخ) دەژین لە باکووری کوردستان .
1778 کەویژ 1. قەفیز، دەفری شتپێوان، بەتایبەت بۆ گەنم و دانەوێڵە و شتی وا لە کۆندا کەڵکیان لێوەردەگرت. پێشینان دەڵێن: (چکەویژێ، چمەویژێ!) ؛ 2. قەفیز وشەیێکی عەرەبییە و کوردییەکەی (دەمبێن یان دەمبەس)ە، دەمبێن‌ پارچە ئاسنەواڵەیێکە کاتێ‌ سۆندە یان شلنگی ئاو دەپچڕێت، بۆریی یان لوولەیەکی ئاسن دەخرێتە نێوان ئەو سۆندە بچڕاوە بۆ وێکخستنەوەی، ئەو بۆرییەی کە ئەم سەر و ئەو سەری سۆندەکەی تێکراوە، بەو دەمبێنە لە یەک گرێ دەرێتەوە.
1779 کەوێ 1. ڕەنگی کەوە؛ 2. وەکوو کەو، وێنەکەو؛ 3. کەوا؛ 4. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1780 کەوەلا سەوزەپۆش، سەرتاپا سەوز.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!