# ناو مانا
1761 کەما گیایەکی بەرزی گەڵادەرزییە کە ئاژەڵ دەیخوا و لەگەڵ گیای دیکە وشک دەکرێ و زستان دەدرێ بە ماڵات.
1762 کەمەرە 1. کەمەرەی خشڵ؛ 2. ناوقەدی هەر شتێ؛ 3. جێگەی بانگدەر لە سەر مەنارە؛ 4. تەختەی لە دۆڵاش دراو؛ 5. ناوەندی زەوین؛ 6. گاشەبەرد.
1763 کەنی کنا، کچ؛ کەنی و کنا دوو وشەی هەورامین، ژنان کاتێک پێکەوە قسە دەکەن، بە تایبەت لە ناوچەی سنە، ئەگەر یەکێکیان قسەکەی ئەوی دیکەی لا سەیر بێ، دەڵێ: دا بەسیەتی کەنی، یان بەسیەتی کنا! واتە بەسیەتی کچێ!
1764 کەنیلە چکۆڵەکچ. بڕوانە (کەنی) لە بەشی کچان؛ سەربەندی گۆرانییەکی هەورامییە.
1765 کەنێرە 1. کەنێر، کەنێرێ، نێوی دووجۆر دارە، یەکێکیان بێدڕک و ئەوی دیکەشیان دڕوودار؛ 2. گیایەکە گەڵای وەک وێنجە یان نەفەل دەچێ، لاسکی ئەستوورترە و کلۆرە و گوڵی زەردی بچووک دەکا، بە تەڕی ماڵات کەمتری دەخۆن، بەڵام بۆ تفاقی زستان دەبێ.
1766 کەهی رام، دەستەمۆ. بڕوانه بۆ (کەوی) لە بەشی کچان.
1767 کەوخاڵ جوان وەکوو خاڵ و مێڵی کەو، ئاماژە بە دڵبەری جوان و شۆخوشەنگ.
1768 کەورین 1. کەڤرین، بەردین؛ 2. ئەمباری دەخڵ و دانەوێڵە؛ 3. بزنی سپی؛ 4. گوندێکە لەبن چیای (زۆزک) لە ناوچەی ڕواندز، لە باشووری کوردستان.
1769 کەوژ ئارەزوو، ئاوات.
1770 کەوژین 1. بێزووکردن؛ 2. بە دارەوە وشکبوونی هێشووی ترێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!