# ناو مانا
1751 کەژدیا خاکی نێوان ناوچۆمان، خاکی نێوان ناورۆباران، کەژدیا یان کەشدیا شوێنێکی کوردنشین بووە و کوردی کەڵوڕی تێدا ژیاوە، کەژدیا واتە: خاکی نێوان دوو چۆم، یان نێوان دوو ڕۆبار یان دوو چەم، کەژدیا بەو خاکەی گوتراوە کە لە زنجیرەچیای (حەمرین)ەوە، واتە سنووری نێوان کورد و عەرەب دەس پێدەکا، هەتا دەگاتە شط العرب (یەکاوی عارەبان) و کەنداوی فارس، هەروەها شارۆچکەی (هیت) و دەوروبەری ڕۆژاوای ڕۆباری فورات تا دەگاتە چیاکانی پشتکۆی لوڕستان هەتا خووزستان!
1752 کەژۆس کاژۆس، چیایەکە لە ناوچەی بیتوێن. بڕوانە (بەیتاس) لە بەشی نێوی کوڕان).
1753 کەژۆک بەری گیایەکە لە لۆکە دەکا و سپییە، ئاوریشمی خاو.
1754 کەژین تەنراو لە هەورێشم، دەسماڵ یان پارچەی لە ئاوریشم تەنراو.
1755 کەژێ 1. موورووی زەرد؛ 2. بەڵەک، دووڕەنگ؛ 3. وشەی نەوازش لە لایەن ژنانەوە؛ 4. سەربەند و ناوبەندی چەند گۆرانیی کوردییە: کەژ و کەژاڵێ و ئامان کەژێ، گیانەکەم کەژێ و هیدیکە. بڕوانە (کەژاڵ) لە بەشی نێوی کچان.
1756 کەسپەر چاوشین، چاوکاڵ.
1757 کەستەک 1. لەپکەی‌ ئاڵتوون، قورسەی زێڕ، تە‌ڵکەی تەڵا؛ 2. کانزای سفت و بتەو و قورس.
1758 کەسرا 1. شەدە و هەوری سەر ژنان؛ 2. جۆرێک سەر و لا کە قەدیم لە شاری سنە لە سەردەمی ئەردەڵانەکاندا بەکار براوە و پێی گوتراوە: (کەسراوانی، یان خەسرەوانی)؛ 3. هەندێ کەس دەڵێن: کەسرا نێوی دڵدارەکەی (ئەردەشێر)ی، پاشای ساسانیەکان بووە، کە بینای بەنێوبانگی (تاقی کەسرا)ی (تیسفوون)ی، لە بەر ئەو درووست کردووە؛ بڕێ کەسیش ڕایان وایە کە بێژرەی عەرەبی (خەسرەو) ی کردووە بە (کەسرا).
1759 کەشین باوەش، ئامێز.
1760 کەلیان 1. چەند ملە و کەل پێکەوە؛ 2. کۆی کەل: گەردەنە، ملە، وەکوو کەل یان گەردەنەی ئارێز؛ 3. (کەلیان) سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە نیوە زاراوەی جافی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!