# ناو مانا
1741 کەبار 1. نۆبەرە، سەرەتای هەرشتێک وەکوو گەییشتنی میوە؛ 2. سەڵای مەلا لە بەیاندا.
1742 کەپران 1. وەرزی هاتنەدەرەوە لە لادێ؛ 2. کاتی کۆتایی بەهار؛ 3. کاتی چوونەهەورا و زۆزان؛ 4. کاتی کەپرهەڵدان.
1743 کەپکان کەپکان و سەرکەپکان، نێوی ناوچە و گوندێکە لە باشووری کوردستان، لە لای ڕانیە.
1744 کەتانە 1. کەتان، گیایەکە زۆر بەرز دەبێتەوە و پرزەی وەک دەزوو دەبێ؛ 2. پارچەیەکی سپیی ناسک و تەنکە، ژنان دەیکەن بە سەرپۆش؛ 3. گۆرانییەکی فۆلکلۆرە بە زاراوەی فەیلی لە هەوای هومایۆن، کە عەلی مەردان و صالح دیلان و ناسری ڕەزازی و حوسەین وەندی ئەم گۆرانییەیان چڕیوه و لەگەڵ کەتانەی حەسەن زیرەک جیاوازە‌.
1745 کەتیرە شیرەی وشکەوەبووی گەونی جەباری، کە بۆ دەرمان بەکار دەبرێ.
1746 کەزیزەر کەزیەزەرد، قژزەرد.
1747 کەزین 1. کەزان، کەسکان، قەزوان؛ 2. خەمڵاندن، ڕازاندنەوە.
1748 کەژان 1. بەردی وریشەدار، کۆی کەژ؛ 2. وشەیەکی هەورامییە و واتای کێو و چیا دەدا.
1749 کەژاوە 1. دارێ کە لە بن دیوارەوە وەبن کاریتە دەدرێ؛ 2. دوو سندووقی دارینەی سەرتاکی سەیواندارە کە لە کۆندا لەسەر پشتی هێستر و حوشتر و ئەسپیان دادەبەست و‌ سوواری دەبوون؛ کەژاوە زۆرتر گەورەکان و خانان و ئەو پیر و پەککەوتووانەی کە لە مەکە و مەدینە نەیاندەتوانی ڕێ بکەن، بۆ سوواریی کەڵکیان لێوەردەگرت.
1750 کەژاڵ 1. خەزاڵ، ئاسک، ئاهوو، بزنەکێویی؛ 2. کەژێ، بەرخی بەڵەک کە گوێچکەی سپی و ڕەشە؛ 3. چاوکاڵ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!