# ناو مانا
1731 کۆرژا بیبیلەی چاو؛ بە زاراوەی زازاکی واتە: کووژەکە.
1732 کۆرشە کورشە، بەفر و بەستەڵەک.
1733 کۆشین کۆشان، تێکۆشان، تەقەلادان.
1734 کۆما کۆما وشەیەکی کرمانجییه و واتای، کۆمەڵ، گرسە، ڕمه، تۆپەڵ، کۆگا دەدا‌،‌ وەکوو: کۆما مووزیکا دیاکۆ.
1735 کۆمار کۆمەڵەی خەڵکی لایەنگری شتێک، شێوازی حوکمڕانیی "جومهووری" لەسەر بنەمای حکوومەتی هەر لایەنێک کە زۆرترین لایەنگری لە ناو جەماوەردا هەبێ.
1736 کۆماوەر جەماوەر، جەماوەری خەڵک، گرسەی خەڵک، کۆمەڵی خەڵک.
1737 کۆکۆ نێوی گوند و تیرەیەکی کورده لە باشووری کوردستان .
1738 کیژۆک 1. کچی بچکۆلە؛ 2. گوندیکە لە ناوچەی گەرمیان لەلای (کەلار) لە باشووری کوردستان.
1739 کیکا نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
1740 کیکان نێوی هۆزێکی کورد بوو کە بەشێ لە هۆزی بڵباسیشیان لەتەکا بوو و به هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان و لەناوبردنی ساسانییەکان هەڵداژران بۆ ناوچەی ڕۆمادی بۆ ناو‌ خاکی ئێراق و بە‌ دەستی عەرەب تەفروتوونا کران و بە زۆر کردنیان بە عەرەب و لەناو عەرەبدا توانەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!