# ناو مانا
1721 کناچە 1. کناچێ، بە زاراوەی هەورامی واتە: کچێ، کەنیشکە؛ 2. بەو کیژەی دەگوترێ کە هێشتا مێردی نەکردبێ؛ 3. کنا، کەنی، وشەی ڕووتێکردنە بۆ بانگکردنی کچ؛ 4. دەنگی پۆڕ.
1722 کنێ 1. باڵا بچووک، بەژن کورت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردیی کرمانجییە.
1723 کورتێ کورتەباڵا، باڵابچکۆل؛ ئاماژه به ژنی باڵاکورتی جوانکیلە لە گۆرانیدا.
1724 کوردیا چێشتی هەرزنی وردکراو بە ڕۆن.
1725 کولیلک خونچەی پشکووتووی گژ و گیا، شکۆفەی دار.
1726 کوێستان چیا، کێو، کێفسان، کۆسار، زۆزان.
1727 کڵاوزەڕ کڵاوی لە زەڕوزێڕ درووستکراو، کڵاوئاڵتوون.
1728 کڵاولار 1. ئەو ژنانەی کە سەرولای کوردی دەبەستنەوە؛ 2. ئاماژە بە کچ یان ژنی جوان و چەلەنگ.
1729 کۆبیان گوندێکی گەورەیە لەلای خوارووی گوندی دیبەگە لە ناوچەی مەخموور لە باشووری کوردستان .
1730 کۆترێ کۆتر، هێمایە بە ژنی جوان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!