# ناو مانا
1701 کانیاسیر نێوی گوندێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
1702 کانیان 1. کۆی کانی، کۆی سەرچاوە؛ 2. گوندێکی کوردنشینە لە ناوچەی خۆی (شاپوور) لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بە داخەوە لە سەر ئازەرباییجان دێتە ئەژمار.
1703 کانیاو 1. کانی، سەرچاوە، ئاوێ کە لە کانی دێتە دەر؛ 2. زەوینێ کە بە ئاوی کانی ئاو دەدرێ؛ 3. گیایەک کە بە ئاوی کانی ئاو بخواتەوە. (لۆکەی کانیاو). (ناسکۆڵە و بەڵەک چاوە، دەڵێی لۆکەی کانیاوە).
1704 کانیژە 1. گوڵەگەنم؛ 2. کانی بچووک. وەک چۆن دبێژین: بانیژە.
1705 کانیسک لاسکی وشکی نیسک.
1706 کانیلان 1. دۆڵی پڕکانی، لانکەی‌ کانی؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەوشار، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
1707 کانیلە کانیلکە، کانی بچووک.
1708 کانین کارین، کانین بە زاراوەی کرمانجی واتە: کارین، توانین، لەدەسهاتن. وەکوو: ئەز نکانم هەڕم. من ناتوانم بڕۆم. بڕوانە بۆ کارین.
1709 کانە 1. کاری دارهەڵکۆڵین؛ 2. ئامرازی دارکۆڵین.
1710 کاوژان گوندێکە لە خوارووی گوندی بێژوێ لە ناوچەی ئالان بەشی سەر بە سەردەشت. بڕوانە بۆ کاژان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!