# ناو مانا
1691 کاسمە کولێرەی تۆتۆیی و نانێک که هەویرەکەی بە رۆنەوە شێلدرابێ.
1692 کاسنی جۆرێک گیایە.
1693 کاسین جۆرێک گەمەی تۆپانقاڕ لە کۆندا.
1694 کاشمە گیایەکی گەڵاپانە وەک باسکڵاو دەیکەنە دۆڵمە.
1695 کاشیان 1. کیوی سەخت و عاسی؛ 2. کەمەرەی کێو. 3. گوێسووانە، (لە سەر کاشیان راوەستابووم).
1696 کاشین 1. جۆرێک گەمەیە لە سەر بەفر؛ 2. زەویکێڵان.
1697 کالان 1. کالانە، جێگەی گلێنەی چاو؛ 2. کاڤلان، کاولان، کێلان، جێگەی خنجەر؛ 3. کۆنە دێ، شوێنەمێنگەی وێران؛ 4. کانزای برنج؛ 5. گیای هەرزە؛ 6. نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور.
1698 کالمە جۆرێ شمشێری کۆن کە لە شەڕی بەرانبەردا بەکار دەبرا.
1699 کانی 1. چاوکە، چاڤکانی، چەشمە، سەرچاوەی ئاو؛ 2. لە وشەی (کان)ەوە هاتووە کە واتای چاوگە و سەرچاوە و (معدن) دەدا.
1700 کانیاتا نێوی گوندێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!