# ناو مانا
161 سەمەنبۆ بۆن وەک بۆنی سەمەن.
162 سەمەندەر گوڵەیاسەمین.
163 سەمەنگوڵ گوڵی سەمەن، وەکوو گوڵی یاسەمین.
164 سەمەنی 1. هەڵوای لە شیرەی گەنمی چەکەرەکردوو؛ 2. بەو گەنمە سەوزەی دەڵێن کە لە دەفر و دەوریدا بەر لە هاتنی نەورۆز و بەهار دەیڕوێنن و بە بۆنەی دەسپێکی بەهار و بۆ جووانیی لەماڵەوە دایدەنێن.
165 سەناریا نێوی کێوێکە لە ناوچەی برادۆست لە کوردستان.
166 سەنتە نهێنی، بێدەنگبوون.
167 سەنجر نێوی گوڵێکە لە باخچەدا بۆ جووانی دەیڕوێنن.
168 سەهەن 1. سەهەنگ، سێبەر، سێوەر؛ 2. کێوێکە لە نێوان کوردستان و ئازەرباییجان؛ 3. سینی نانخواردن؛ 4. سێبەری خەستی دار؛ 5. سەرمای زۆر؛ 6. جۆرێ ترێیە کە (سەهەنەیی) یا (سەهەنپەروەرەدە) شی پێدەڵێن.
169 سەودا 1.سەوا، ئاڵوگۆڕ، ئاڵشت و گۆڕینەوە، مامەڵە؛ 2. بەرەبەیان؛ 3. جیاواز، جیا؛ 4. بۆخاتر، لەبەر؛ 5. تەڕەبیرۆ، نەخۆشیی پێست؛ 6. خولیا، ئیشتیا بەخەیاڵ؛ ئەڤین و دڵداریی.
170 سەوزە 1. ئەسمەر، رەشتاڵە؛ 2. سەوزی خواردن؛ 3. جۆرێک کشمیش.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!