# ناو مانا
161 بەسام سامدار، ترسێنەر، بەوەج.
162 بەسان نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
163 بەستام 1. نێوی ژنبرای هورموزی چوارەمی ساسانی و خاڵی خەسرەو پەرویزی ساسانی؛ 2. گوندێکە لە سەر رێگای جادەی سەقز بۆ بانە و مەریوان.
164 بەسرین کاتی شەختە و سەرما و سۆڵەی زستان کە رێ دەبەسرێ. لە بەسرینا سەختە سەفەرکردن.
165 بەسنا شەتەکدا، توند بەستن.
166 بەشدار 1. خاوەنبەش؛ 2. ئەندامی بنەماڵە؛ 3. سەگ؛ 4. لە کوردستان لە زۆر ناوچەی وەکوو ئالان تا دەگاتە ناوچەی هەولێر و هیدیکە، بە سەگ دەڵێن: (بەشدار)، دیارە حەقیانە چونکە لەو ماڵەدا ئەندامە و ئاگاداری زۆر شتیانە و سەگیش بۆ کورد لە کۆندا زۆر بەنرخ و پاسەوانی ماڵ و باخ و مێگەل و شتی دیکە بووە، بەڵام بە هاتنی ئیسلام بۆ ناو کوردەواری، سەگیان لە پێش چاوی خەڵک بە سپڵۆت** لەقەڵەم داوە، لە کاتێکدا ئێمە لە ئورووپا دەیبینین کە باشترین هاوڕێیە بۆ پیر و بەساڵاچووان و ئەوانەی کە رەبەن یا تەنیان. ........................................................................ وشەی سپڵۆت**، وشەیەکی کۆنە کە لە گاتاکانی زەڕدەشتدا بە مانای سەگ هاتووە نەک پیس، کەچی بە هاتنی ئیسلام، وشەی سپڵۆتیان خراپ لێک داوەتەوە، وەکوو چۆن وشەی ناڕەوای کافریان بە سەر جوولەکە و مەسیح و ناموسوڵماناندا دابڕیوە.
167 بەشکۆ شرکەت، شەریکە، بازرگانیی هاوبەشی.
168 بەشیر ئاژەڵ یان ژنێک کە شیری زۆر بێ.
169 بەفران 1. کۆی وشەی بەفر؛ 2. کاتی بەفر.
170 بەگداد نێوی سەرۆکێکی مانایی یەکان بووە، کە سارگۆنی پاشای ئاشوور گرتی و فەرمانی دا کە پێستی کەوڵ کەن، نێوی شاری بەغداد لەمە وەرگیراوە. بڕوانە بێتبەگ، لە بەشی کوڕان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!