# ناو مانا
161 ئەزوا 1. دەرمانێکی تاڵە وەکوو سیر؛ 2. گیای بۆنخۆش، بەهارات، هەزوە، هەزبێ؛ 3. سەبر و قەرار. وەکوو: بێ ئەزوام.
162 ئەسپنگ شنگ، گیایەکی خۆراکییە.
163 ئەسپین هۆرە، پوواز، دارۆکێکە دەخرێتە قەڵشی دارەوە تا وێک نەیێتەوە و بە تەور بیشکێنن.
164 ئەسپەرێز نێوی گوندێکە لە لای گوندەکانی (نگڵ) و (میانه)‌ی سەر بە هەورامان، لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
165 ئەسپەرە 1. ئەسپەر، مەترکە، پێگرەی بێڵی بێڵباخ؛ 2. ئەو دارەی لە دەسکەبێڵی ئاسنی رادەکەن بۆ بێڵباخ و زەویهەڵکەندن؛ 3. گیای رەنگڕێژیی.
166 ئەستی نێوی خوشکی ئەمیرزێندینی بۆتانی و خوشکی (زین)ی قارەمانی ناو داستانی (مەم و زین)ە و گراویی شێخ فەرخە لە بەیتی (شێخ فەرخ و خاتوون ئەستی)دا.
167 ئەستیلان کەڵەمشتێ، کەڵەمستێن، پشکیلان، گەمەیەکی دوو دەستەیی یە کە لایەک شتێک لە دەست یان باخەڵی یەکێک دەنێ، ئەو لاکەی دیکە بیبینێتەوە، دەیباتەوە.
168 ئەستێ بەردی ئەستێ، ئەستێ و قاو، بەردەچەخماخ.
169 ئەستێرە ستێر، هەسارە.
170 ئەستێن وەرگر، پاشگری کرگارییە، وەکوو: تۆڵەئەستێن، شارئەستێن، شارستێن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!