# ناو مانا
161 ئەرجان 1. تکا و پاڕانەوە، شفا و لاڵە؛ 2. ئەرژان، ئەرژن، جۆرێک داری کێوییە کە بەرێک دەدا لە شێوەی بەهیڤ (بادام) و لە دار ئەرخەوان دەچێ.
162 ئەرخە یاریدەدەر، کۆمەک، پشتیوان..
163 ئەردەشێر ئاردەشێر، 1. ئازا، دلێر؛ 2. سە‏رکە‏وتوو، زاڵ؛ 3. دامە‏زرێنە‏ری بنە‏ماڵە‏ی ساسانی؛ 4. نێوی چە‏ند پاشای بنە‏ماڵە‏ی ساسانی؛ 5. نێوی چە‏ند پاشای بنە‏ماڵە‏ی هە‏خامە‏نشی. بڕوانە ئارتین.
164 ئەردەنا دوو گوندن لە نێوان (ئینشک و بامەڕنی) کە گوندی سەروویان کوردی موسوڵمان و ئەوی دیکەشیان کوردی (فەلە)ن.
165 ئەردەهان شارێکی کوردنشینە لە باکووری کوردستان.
166 ئەردەوان 1. خاوەن زەوی؛ 2. جێگری سە‏رپە‏لی شە‏ڕ؛ 3. نێوی چە‏ند ‏کە‏س له‏ پاشاکانی بنەماڵە‏ی ئە‏شکانی.
167 ئەردەڵان 1. ئاردەڵان، نیوەزاراوە‏‏یێکی زمانی کوردییە؛ 2. تیرەیەکی کۆنی کوردن؛ 3. نێوی میرانی بنە‏ماڵە‏ی ئە‏ردە‏ڵانە؛ 4. نێوی بە‏شی له رۆژهەڵاتی کوردستان بووە له‏ سە‏ردە‏‏می سە‏فە‏وییەکاندا‏؛ 5. نازنێوی شاعیری کورد (حسین‏علی ئەردەڵان)ە؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەدی مەردۆخدا هاتووە: (ئاردەڵ نێوبانگی خوسرەوی ئاشەوانە کە یەزگردی شالیاری (ئێران) ی کوشت!)؛
168 ئەرزمەڕ کێوێکە کەوتۆتە رۆژهەڵاتی شاری سلێمانی لە باشووری کوردستان، کە رێگای (سوورەقەڵات و قەڵاچوواڵان و ماوەت و کارێزە) بەوێدا تێدەپەڕێ.
169 ئەرژنگ ئەرژن، ئەرژان، جۆرێک داری کێوییە کە بەرێک دەدا لە شێوەی بەهیڤ (بادام) و لە دار ئەرخەوان دەچێ. بڕوانە بۆ ئەرجان.
170 ئەرژەنگ ئەردەنگ، ئەرجەنگ، نێوی کۆپەڕەکەی مانیی پەیامبەری کوردە کە هەموو جۆرە نەخش و نیگارێکی تێدا هەبووە و بەو بۆنەوە بانگەشەی پەیامبەریی کردووە، هەرشتێکیش کە خاوەنی نەخش و نیگاری جووان بووبێ بەم کۆپەڕەیان وێنواندووە؛ دەڵێن مانیی لەم کۆپەڕەدا بۆ نیشاندانی بیروباوەڕی خۆی لەمەڕ رەوتی خولقاندن و گەردوون، وێنە و نیگارگەلێکی کێشاوە کە تێگەییشتنی ئەو بۆ لایەنگرەکانی هاسان بێ. ئەرژەنگ لە (شانامەی فردۆسی)دا نێوی دێوێک لە سەردارانی دێوی سپی و نێوی پاڵەوانێکی توورانیی بووە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!