1681 |
کارین |
چاوگی وشەی (شییان) بە واتای توانینە و وشەیێکی کرمانجییە، واتە: توانین، وەکوو (نکارم هەڕم: ناتوانم بڕۆم). |
1682 |
کاریکا |
1. ئازا و گورجوگۆڵ، 2. کارا و کارتێکەر. |
1683 |
کارێز |
1. رێگەئاوی بەژێر زەویندا کێشراو؛ 2. چاوگەی ئاو کە بە دەس کنرابێ؛ کاناڵ. |
1684 |
کازین |
1. گاڵتە و گەپ؛ 2. نارەنار و دەنگی خۆش؛ 3. کۆخ و کۆشکی هەژارانە. بۆ ئاگاداریی وشەی (کازینۆ Cazino)ی ئینگلیسی لە وشەی (کاز و کازین)ی کوردی کە وشەیێکی کۆنی کوردییە وەرگیراوە. بۆ نموونە: کیووسک Kiosk هەر وشەی کۆشکە و زۆر وشەی دیکه لە زمانی سویدی و ئورووپیدا هەیە کە لەگەڵ کوردی هاوبەشن. |
1685 |
کازیوە |
بوومەڵێڵی بەیانی، تاریک و لێڵ، بەرەبەیان. |
1686 |
کاژان |
1. کاوژان، کێوی سەرانسەر بەرد؛ 2. دار سنەوبەر؛ 3. توێکڵی دار. |
1687 |
کاژین |
کازین، کازتین، هەرا و هاوار. |
1688 |
کاژە |
1. بنەی کاروان لە دەشت؛ 2. رەبەت، بۆسەی راوچی؛ 3. ئێسکەسەر؛ 4. کاژە، توێکڵ، توکوڵ، پەترۆ؛ 5. نێوی گوندێکە لە کوردستان. |
1689 |
کاسان |
1. کێوی لێژ و هەوراز؛ 2. نێوی کێوێکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان . |
1690 |
کاساک |
1. شوێنی بەرز و هەوراز. |