# ناو مانا
1671 کارچین جۆرێک هەرمێیە کە بە کاڵی لێ دەکرێتەوە.
1672 کاردۆنیا کوردۆنیا، یەکەم دەوڵەتی کورد بووە، لە 1714 ی بەر لە زایین؛ لە تیرەی (کاسای، کۆسی، کۆشۆ، گۆتی، گۆسی، گۆسان)؛ یەکێک بوونە لە هۆزە دانیشتووەکانی چیای زاگرۆس، کە چوار هەزار ساڵ زیاترە دانیشتووی ئەوێن و لە پێشدا لە کێوەکانی قەفقاز (قەوقاس) ەوە هاتوونەتە ئەوێ و نیشتەجێ بوونە، بەڵام مێژووی هاتنیان هەتا ئێستا بە دروستی روون نەکراوەتەوە و ئاکادییەکان ئەمانەیان بە کاشۆ نێو بردووە؛ ئەم (کاشۆ)گەلە هەر ئەوانەن کە کۆپەڕی پیرۆز بە (گۆشی یان گۆسی و گۆسان) نێویان دەبات و ئەمانە لە ناوەڕاستی سەدەی هەژدەیەمی بەر لە زایین وڵاتی بابلیان گرت و لە وڵاتی سۆمەر و ئاکاددا حکوومەتێکیان بە نێوی کوردۆنیا، ئان کاردۆنیا دامەزراند.
1673 کارس هەرزن، هەرزنە گەورە، دانوولەیەکی خۆڵەمێشیییە کە تامی تاڵە و ساقەت و گوڵەکەشی وەکوو جۆیە.
1674 کارسا سندووق یان دۆڵەی جێگەی نان و خۆراکیی دیکە.
1675 کارساز 1. کەسێ کە کارێک بۆ کەسێکی دیکە پێک دێنێ، گرێکەرەوە، چارەساز، کارچێکەر؛ 2. ناوە بۆ خوا، وکوو (یا کارسازی کاران).
1676 کاری 1. کاریگەر و کارتێکەر، قووڵ و بڕێنەر، وەکوو برینەکەی زۆر کارییە‌؛ 2. بەکار، بەهێز، تێکۆشەر، ئازا لەکاردا.
1677 کاریان 1. وزە و توانا؛ 2. لە چاوگی کارین کە وشەیەکی کرمانجییە و واتای کشت و کێڵان و هێز و بڕست دەدا، وەرگیراوە؛ 3. مەڵبەندێکە لە کوردستان.
1678 کاریتان 1. پلوورەمێش؛ 2. ئەمباری دەخڵودان.
1679 کاریس کارس، کارۆش، جۆرێک گیایە.
1680 کاریسا تاوان، هەڵە، سووچ. کاریسای چی بووە گرتوویانە؟
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!