# ناو مانا
1661 ڤەژین ژیاندنەوە
1662 کابا 1. کاب، قاپ، جگ؛ 2. میچ، بنمیچ، سەرمیچ؛ 3. دەق.
1663 کابان 1. ژنی ئاگاداری ماڵ، کەیوانوو، کەیبانوو؛ 2. نازنێوی گۆرانیبێژی کوردی باشووری کوردستان، (کەریم کابان)ی خەڵکی سلێمانییە.
1664 کاپۆ هێلانەی باڵداران.
1665 کاتا جۆرێک کولێرەیە کە لە بن ژیلەمۆدا دەبرژێ.
1666 کاجینە دەشتێ کە تەپۆڵکە تەپۆڵکەی بچووکی تێدایە.
1667 کاخڵی قاخلی، جۆرێک گیای خورێنییە لەبەر ئەوەی کە رەنگی نارنجی و جوانە، بۆ سەر کولێرە و نا‌ن بەکاری دەبەن.
1668 کارا 1. کوچک، بەرد، کەڤر، سەنگ؛ 2. کارکوژ، کەسێک کە کاری باشە.
1669 کاراک کاراکا، کان، زەوینێ کە شتی بەنرخی تێدا هەیە و هەڵیدەکۆڵن بۆ کەڵک لێوەرگرتن.
1670 کاراکاس لە سەردەمی ساسانییەکاندا پایتەختی وڵاتی میسان بووە لە باشووری کوردستان کە کوردی فەیلیی تێدا ژیاوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!