# ناو مانا
1651 ڤیندا 1. بەتاسە و ئارەزوو؛ 2. کەسێ که ئاواتێکی هەبێ.
1652 ڤێنووس ئافرۆدیت، ڤینۆس، بتی ئەوین و جووانیی یۆنانییەکان بووە؛ رۆمییەکان بە ئافرۆدیتیان گوتووە: ڤینۆس و ڤینۆسیش یەکەمین پەیکەرێکە کە بە رووتی نوێنراوە؛ هەزبوود شاعیری یۆنانیی بە ڤینۆسدا هەڵیداوە و شیعری گوتووە؛ ئافرۆدیت نەک لە جووانیدا تاک و بێهاوتا بووە بەڵکوو دەسەڵاتی ئەوەشی هەبووە کە ئەو کەسانەی سەرنجیان بەرەو لای رادەکێشرا، لە داو بخا و مەیلیان بداتێ، هەر ئەویشە کە مەیلی بە (پاریس) کوڕی پاشای (تەروا) دا. بەنرخترین پەیکەری ئافرۆدیت (ڤینۆس)، دەسکردی (پراکسیتێڵ)ە کە ئێستا لە (واتیکان) ە و پەیکەرێکی دیکەش کە بەنێوبانگە و (مثلۆس) لێی داتاشیوە، لە پاریسە و دوو پەیکەری دیکەی ڤینۆس لە (رۆم) و (فلۆرانس) ە.
1653 ڤەبوور پاشەکەوت، پاشەنیا، پاشەناز.
1654 ڤەرچین فەرمان بە چنینەوە، دەستووردان بۆ چنینەوە.
1655 ڤەرسین ڤەرسان، راپسکان، راییبوون، تەکان لەخۆدان بۆ دەربازبوون.
1656 ڤەرینە فەرمان بۆ هێنان، وەرێنە، بیهێنە، بێرای.
1657 ڤەرێژ ناوەڕۆکی کۆپەڕ و نووسراو.
1658 ڤەزان 1. ژیانەوە، زانەوەی کانی؛ 2. دیسان بێچووهێنان.
1659 ڤەزین وەزین، وەکوو با لە شتێک بدا، باوەشێنکردن.
1660 ڤەژی وەژی، ئێوەش؛ فەرمان بە ژیانەوە، وەکوو بژیێنەوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!