# ناو مانا
1641 ڕەوەن ئەوانەی گەرمیان و کوێستان دەکەن، خێڵەکی، رەوەندە.
1642 ڕەوەک رەوک، سرک، تۆڕ.
1643 ڤاری 1. تەنیا، تەنێ؛ 2. بەرپێوار، نادیار.
1644 ڤارین 1. تەنیایی؛ 2. نادیاریی.
1645 ڤاژی 1. ئەوانیش، وانژی؛ 2. ئاوەژوو.
1646 ڤانا ئەوانە، یانە، ئەیانە.
1647 ڤایە ئەوەتا، ئەوەها.
1648 ڤیان 1. خۆشەویستی؛ 2. خۆشویستن و دڵداریی؛ 3. نێوی کچی ناو رۆمانی (شەهیدانی قەڵای دمدم)ە.
1649 ڤیانا 1. بە زاراوەی کرمانجی، واتە: راکێشەر، دڵڕفێن. خۆشەویست، وەکوو پڕ ڤیانایە؛ 2. نێوی هەوارگەیێکە لە ناوچەی بینگۆڵ، 3. نێوی رۆبارێکی بچووکە لە ناوچەی دەرسیم، لە باکووری کوردستان .
1650 ڤینا 1. ئەمە؛ 2. داخوازیی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!