# ناو مانا
1631 ڕەنگینە 1. کۆی وشەی (رەنگین) ە واتە رەنگاوڕەنگ، خوشیک؛ جووانچاک؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کەڵوڕی.
1632 ڕەنین 1. جوان؛ 2. سپیکەڵە.
1633 ڕەها راهی، رزگاربوون، نەجات پەیداکردن.
1634 ڕەوارە پێچکەی لانک، پێچکەی بێشکە.
1635 ڕەواز 1. رێباز، رێگای هاتوچۆی خەڵک؛ 2. رێزەبەردی سەر ملەی کێو.
1636 ڕەوسە 1. خۆیانی گێرەکراوی هێشتا کۆوەنەکراو؛ 2. سوورەبنە، سوورباو، رەنگ سوور، سوورهول.
1637 ڕەوشێ 1. جووان و پەسن؛ 2. گەش و سوور.
1638 ڕەوڕەوک تراویلکە، شوێنێک کە لە دوورەوە پێت وایە ئاوە و ئاو نییە.
1639 ڕەوێژە تێخی کەوچککۆڵین، ئەو تێخەی کە کەوچکی پێ درووست دەکەن.
1640 ڕەوە 1. رەوەئەسپ؛ 2. لۆس یان لیسیکی گەورەیە گەزۆی پێ دەتەکێنن.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!