# ناو مانا
1611 ڕێواس نێرکی باسکڵاو، گیایەکی باڵابڵندی ترشی خورێنییە.
1612 ڕەخسان خۆبەخۆ وەدیهاتن.
1613 ڕەخشان تیشکدەر، بریقەدار.
1614 ڕەخشندە رەخشەندە. بڕوانە رەخشان.
1615 ڕەزان 1. کۆی رەز، ترێ؛ 2. گەڕەکێکە لە شاری سنە کە بە کووچەڕەزان بەنێوبانگە.
1616 ڕەزبەر کاتی ترێگەییشتن.یەکەم مانگی پاییز یان حەوتەمین مانگی ساڵ.
1617 ڕەزوو نەمامی داربەڕوو.
1618 ڕەزڵە رەزرەزۆک، مۆغەرەی پشت، مورخەی پشت، مازە، ماژەڵە.
1619 ڕەزێ ئاماژە بە رەز و باخی مێو.
1620 ڕەزەن رەزده،‌ چەفتی درگا، ئەڵقەڕێز و دوولایی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!