| 1601 |
ڕۆنیا |
لە ناو کوردی زاراوەکرمانجدا واتە: رووناکیی، رۆشنایی. (رۆنیا چاڤێ من). |
| 1602 |
ڕۆنیاس |
رووناس، روویناس، گینۆ: زەرتک، گیازەرتک؛ جۆرێک گیایە کە گەلأی نووکتیژ و گوڵی بچووکی زەرد دەکا و دوو میتر بەرز دەبێ، لە ریشەی گیای رۆنیاس بۆ رەنگکردنی بەن و خوری رێسراو کەڵک وەردەگرن و رەنگی سوورە. |
| 1603 |
ڕۆڤە |
کڕێوە و بادەوە، باسریشک. |
| 1604 |
ڕێحان |
ریحان، رێحانە، سەوزەیەکی بۆنخۆشە کە دەخرێ و وشکیش دەکرێ بۆ ناو خۆراکیی؛ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
| 1605 |
ڕێزان |
1. بەڵەدی رێ، شارەزای رێ؛ 2. بیرەوەند و زانا؛ 3. وەرین و بەربوونەوەی گەلأ، گەلأرێزان؛ 4. نێوی دوو گوندە لە کوردستان. |
| 1606 |
ڕێزاڵ |
پارچەی باریکی وەک هەودا. |
| 1607 |
ڕێسا |
رێوشوێنی راهاتن، عورف و عادەت. |
| 1608 |
ڕێسان |
نێوی کانیێکە لە ئاویەری گەورە لە شاری سنە. |
| 1609 |
ڕێسمە |
گرێژەنەی دەرکە و دەرگا. |
| 1610 |
ڕێشەنگ |
ناوێکی درووستکراوە، کە واتای رێگای راسا و پڕباخ و باخات دەدا. |