# ناو مانا
1591 ڕۆژهەڵات یەکێک لە چوار ئاراستەی سەرەکی، ئەو لایەی ڕۆژ لێی هەڵدێت
1592 ڕۆژیار 1. هەتاو، رۆجیار؛ 2. رۆژگار.
1593 ڕۆژین وەکوو رۆژ، وێنەی رۆژ.
1594 ڕۆژەن رۆژن، رۆچنە.
1595 ڕۆسا نێوی یەکەم پاشای ئۆرارتۆیی یەکان بووە کە کە هێرشیان کردۆتە سەر مانایی یەکان لە ناوچەی بۆکان؛ جۆرێک خاکە کە بۆ هەوڕگەری بەکار دێ و کاسە و گۆزەی لێ درووست دەکەن، خاکی رۆسا تۆزێک ئاهەک و سیلیس و ئوکسیدی ئاسنی تێدا هەیە کە رەنگی جۆربەجۆری لێ دەردێ؛ نێوێکی کۆنی ئێرانییە و لە بەردەنووسەکەی بێستووندا هەیە؛ هەروەسا نێوی باژێڕێک و یەکێ لە کوردەدەسەڵاتدارەکانی خالدییە بووە کە لە بەردەنووسەکەی زێڕیندا نێودێر کراوە؛ دیسان لە بەردەنووسەکەی گوندی (بەستام)ی لای چایپاری بەشی قەرەزیائەدینی شاری (خۆی) نووسراوە کە: رۆسا لە دۆژ سالأنی 646 تا 680 ی بەر لە زایین فەرمانڕەوای هالیدیان بووە و هەمدیس لە بەردەنووسەکەی چیای (زاخان)ی لای سەراوئەردەوێڵ و بەردەنووسی چیای سەهەندیش نێودێر کراوە.
1596 ڕۆستێ 1. ئاوایی، دێ، گوند؛ 2. گوندێکە لای رواندز.
1597 ڕۆشان بە زاراوەی زازایی واتە: جەژن.
1598 ڕۆشنا 1. رۆشن، رووناک، (بە رۆژ رۆشنا کوشتی و هەڵات)؛ 2. دواوشەی وشەدوانەی (ئاشنا و رۆشنا).
1599 ڕۆندک رۆنتک، فرمێسک، ئێستر، ئەسر، ئەسرین.
1600 ڕۆنی ڕووناکی
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!