# ناو مانا
151 سەروێن سەروین، سەرولا، سەروپێچ، کڵاودەسماڵ.
152 سەریاس ناوچەیەکە لەلای پاوە کە ماوەیەک کردبوویانە ئوردووگا بۆ کوردەئاوارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
153 سەلار ژنی سەرە، سالار ژن، ژنی زیرەک و کارامە.
154 سەلان نێوی گوندێکە لە ناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان.
155 سەما هەڵپەڕکێی ئارام، دیلان، گۆڤەند.
156 سەماس هێمن، پشوولەسەرخۆ.
157 سەماسۆ جۆرێک گۆڤەندی دەروێشییە.
158 سەمسوور باژێڕ و ناوچەیەکی کۆنە لە باکووری کوردستان کە چیای نەمروودی لەباوەش گرتووە و ئەرمەنیشی لێدەژی. تورکەکان نێوەکەیان گۆڕیوە و کردوویانە بە ئادیامان.
159 سەمەر سەمەرە، بەری دار.
160 سەمەن 1. روومەت؛ 2. سەمەنگوڵ، گوڵی یاسەمەن؛ 3. زەردی کاڵ؛ 4. رەنگی کەوە؛ 5. گوڵەزێڕینە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!