151 |
بەرشا |
نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
152 |
بەرشۆ |
وشەیەکی هەورامییە واتە: هەستێ، رابێ، هەڵبێ. (دەنگو ئاوازەش بەرشۆ جە هەرماڵ). واتە دەنگ یان ئاوازی لە هەر ماڵێک هەستێ. |
153 |
بەرگین |
1. بە بەرگ داپۆشراو؛ 2. یەکەمین؛ 3. پێشینە، لەمێژینه. |
154 |
بەرهان |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
155 |
بەرهەم |
1. بەهرە؛ 2. داهات؛ 3. بەش؛ 4. بەروبۆ. |
156 |
بەرواژ |
نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە. |
157 |
بەرکان |
نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستان. |
158 |
بەرکۆ |
1. قەرپۆسی زین؛ 2. بەرکوتی دەخڵ؛ 3. لای ژێرووی خەرمان. |
159 |
بەرین |
1. بەرگین، یەکەمین؛ 2. بەربڵاو، هەراو. |
160 |
بەزان |
1. بەزین، شکست خواردن؛ 2. غاردان، هەڵاتن، هەڕاکردن؛ 3. دابەزین لە سواریی. |