# ناو مانا
151 ئیرەڤان یەریڤان، ئێریڤان، پایتەختی وڵاتی ئەرمەنستانە، بەڵام کوردی زۆری لێ دەژی و ئەم نێوەیان لە منداڵی خۆیان ناوە. ئەم نێوە گەییشتۆتە ناو کوردی پارچەکانی دیکەش.
152 ئیلام ئالام، ئەیلام، ئیلام: بە زاراوەی ئاوێستایی مادی، واتە جێگای هەڵاتنی خۆر. هەرێمێکە لە کوردستان کە یەکێ لە زێدە کۆنەکانی کورد بووە لە درێژەی مێژوودا؛ زمانی خەڵکی ئیلام زاراوەیێکە لە زمانی کوردی کە پێیدەگوترێ: کەلهوڕی یان لەکی، بەڵام لە راستیدا دەبێ بە زاراوەی ئیلامییەکان بڵێین: فەیلی یان پالەوی کۆن کە هەمان زاراوەی کەلهوڕییە و زمانی گاتاکانی زەڕدشتە؛ ئیلام لە کۆندا بەر لەوەی کە ببێ بە ئوستان پێی گوتراوە: پشتکۆ؛ ئیلام لە کۆندا دەوڵەتێکی گەورە بووە و پایتەختەکەی شووش بووە، ئەو دەوڵەتە لە سەردەمی خۆیدا داگری: خووزستان و لورستان و پشتکۆ و کێوەکانی بەختیاری بووە؛ سنووری دەوڵەتی ئیلام لە رۆژهەڵاتەوە رۆباری دیجلەوە بووە و لە رۆژاواوە ویلایەتی فارس یان شیراز، لە باکوورەوە شارەکانی بابل و هەمەدان و لە باشووریشەوە کەنداوی فارس و بووشار، شارە بەنێوبانگەکانیشی: شووش و ماداکتۆ و خایدالوو، خاڵدا، یان (خوڕەماوا)ی ئێستا بووە. خەڵکی ئیلام زمان و خەتی تایبەت بە خۆیان هەبووە و بتپەرست بوونە. مێژووی ئەم دەوڵەتە سێ سەردەم بووە: سەردەمی یەکەم، هاوسەردەمی سۆمەرییەکان و ئەکەدەکان، سەردەمی دووهەم، هاوسەردەمی بابلییەکان و سەردەمی سێهەمیش هاوسەردەمی ئاشووریەکان بوونە، بەڵام ساڵی 645 ی بەر لە زایین بە دەست ئاشوورییەکان دەوڵەتەکەیان هەڵدەوەشرێ؛ دوای ئەوە ئیلامییەکان کە بە لۆلۆییەکانیش نێوبراون، لەگەڵ مادەکان و تیرەکانی دیکەی کوردستان یەک دەگرن و لە ساڵی 580 ی بەر لە زایین ئاشوورییەکان لەناو دەبەن و دەوڵەتی ماد دادەمەرزێنن. .
153 ئیلۆک 1. رەوەند و عێلی بچووک؛ 2. هێلانەی بچووکی باڵداران.
154 ئێرارتۆ تیرەیەک لە تیرەکۆنەکانی سەردەمی ماد.
155 ئێزدینشێر نێوی یەکێ لە دەسەڵاتدارەکانی میرنشینی (بۆتان) بووە لە باکووری کوردستان کە لە گۆرانیی کوردیدا بە (بەگی بۆتان) نێوی هاتووە.
156 ئەترووش نێوی هۆزی (ئەترووشی)یەکانە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
157 ئەترەش زراو، زاڵە. (کە چاوم پێکەوت لە ترسا ئەترەشم پەڕی).
158 ئەختان 1. کۆی وشەی (ئەخت)ە، بە واتای هەوڵ و تێکۆشان، وەکوو هەرچی ئەخت و چارم کرد، نەهات؛ 2. هەل، دەرفەت.
159 ئەراسن نێوی مامی زەڕدەشت پەیامهێنی کورد بووە کە وێدەچێ لە گوندی خوڕخوڕەی لای مەهاباد نیشتەجێ بووبێ.
160 ئەرجا نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە بەڵام بە دەستی حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ئێراق، کوردەکەیان لەوێ هەڵکەندووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!