1581 |
ڕوومەت |
دیمەن، دەموچاو، روومەت، مینا، ئابڕوو، (وازی لێ بێنە، مینای خۆت مەشکێنە)، واتە حورمەتی خۆت مەشکێنە. |
1582 |
ڕووناک |
روون، رۆشن. |
1583 |
ڕوویان |
جوانچاک، شۆخوشەنگ. |
1584 |
ڕۆبار |
رۆخانە، چەم، چۆم. |
1585 |
ڕۆزی |
1. رسق، بژیوێ کە خوا بیگەیێنێ؛ 2. ئەو شتەی کە رۆژانە لە کاسپیدا وەدەست دەکەوێ. |
1586 |
ڕۆژا |
ئاماژە بە رۆژ، ئاماژە بە هەتاو. |
1587 |
ڕۆژان |
کۆی وشەی رۆژ، رۆژگەل، رۆژانە، بەرانبەری شەوان. |
1588 |
ڕۆژدا |
ئاماژە بە رۆژ، ئاماژە بە هەتاو. |
1589 |
ڕۆژگار |
رۆژیار، بە رۆژ تا شەو. |
1590 |
ڕۆژنە |
رۆچنە، ئەو کون و کەلەبەرانەی خانوو کە رووناکی هەتاوی لێوە دێتە ژوورێ. |