1551 |
ڕاماتیا |
نێوی ژنێک بووە لە بنەماڵەدەسەڵاتدارەکانی ماد. |
1552 |
ڕامینا |
نێوی گراویەکەی (وەیس) ە لە چیرۆکی (وەیس و رامین)، کە لە بنەڕەتدا کوردییە و بە زاراوەی کەڵوڕیی کە فارس بە (زبان پهلوی) نێوی دەبەن هۆنراوەتەوە. |
1553 |
ڕامە |
رامکە، ماڕکه، راوکە، ئەو هێلکەیەی دەبن مریشکی دەنێن بۆ ئەوەی هێلکەکەی لە شوێنێکی دیکە نەکا و دەڵەی نەکا. |
1554 |
ڕانا |
1. کردای تێپەڕیوی چاوگی (رانان) ە واتە: خۆ نیشاندان، خۆدەرخستن؛ 2. شوێنهەڵکردن بۆ گرتن؛ 3. نێوی یەکێ لە یەزدانەکانی زەڕدەشتییەکان بووە. |
1555 |
ڕانیە |
شارێکە لە باشووری کوردستان. |
1556 |
ڕاوێن |
لەسەر شتێک بڕیاردان، لەسەر شتێک ساقبوونەوە. |
1557 |
ڕاوە |
1. شیکردنەوەی واتا؛ 2. فەرمانە بە وەستان، بوەستە. |
1558 |
ڕاوەش |
بزووتنەوەی توند، تەکان. |
1559 |
ڕاوەک |
راوک، راڤک، پاڵوێنەی شیر و شتی تراو. |
1560 |
ڕاڤۆت |
1. لە چاوگی راڤۆتان وەرگیراوە: راتەکا؛ 2. رۆییشتەناو؛ 3. پەلاماری دا. |