# ناو مانا
1541 ڕازیانە 1. گیایەکە بۆ دەرمان؛ لە کوردەواریدا دەڵێن: رازیانە بۆ دڵێشە باشە. دڵێشە مەبەست لە ئاشک، گەدە (میعدە) یە. دەستەواژەیەک هەیە دەڵێ: (پڕ ماڵیان بوو لە رازیانە کەچی خوەی بە دڵێشە مرد)؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1542 ڕازێ چیرۆک، داستان.
1543 ڕازە چیرۆکی خەیاڵیی.
1544 ڕاژا لە چاوگی راژان وەرگیراوە. هەژیا، جوولأ، لەرایەوە.
1545 ڕاژینە نێوێکی ئاسووری یە کە لە بادینان هەیە و سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە کە عارف جزیری گوتوویەتی.
1546 ڕاسا 1. راستا، هەستا، واتە: لە جێگای خۆی راسا؛ 2. خەتی راست و خۆحەن؛ 3. تەختایی.
1547 ڕاشن جۆرێک سوێسنەکیویلەیە.
1548 ڕاشەن تۆشە، توێشووی رێبوار بۆ ناو رێ.
1549 ڕافینا گوندێک بوو لە باشووری کوردستان، بەعسی وێرانیان کرد.
1550 ڕاگەش قسەخۆش، سوحبەتچی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!