# ناو مانا
1531 ڕابێژ راوێژ، رامان و بیر لە کارێ کردنەوە.
1532 ڕاتوو خێری نان و شتی دیکە کە بە فەقێ دەدرێ.
1533 ڕادان 1. ئەسپاردن بۆ سازکردن، وەکوو: (کەوام بە رادان داوە بۆم بدروون)؛ 2. وەبەرخۆدان و ماشتن؛ 3. زێدەبوون و راسانی ئاوی دەلیا لە مانگەشەودا؛ 4. دارێ کە لەباتی گۆڵە بە دەرگایەوە دەنێن؛ 5. داگیرسانی سۆپە یان سۆمپا؛ 6. گوندێکە لە دەشتی سندووسی لای نەغەدە.
1534 ڕادانە نێوی گوندێکی کوردنشینە له لای نەغەدە، لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
1535 ڕادێ رەواگ دەگرێ، ، عادەت دەکا، لە چاوگی راهاتن وەرگیراوە، وەکوو: وازی لێ بێنە بۆ خۆی رادێ.
1536 ڕادە 1. دێرانە، بارست؛ 2. چلۆنەتی.
1537 ڕاز چیرۆک، داستان.
1538 ڕازان 1. ئامادەبوون، وەکوو: ئەرێ هەر نەڕازان؛ 2. بە زاراوەی کرمانجیی واتە: خەوتن، نوستن، وەکو و: نەکە کەچێ دیا تە رازایە. واتە: مەکە کچێ دایکت خەوتووە؛ 3. حەکایەت و چیرۆک، سەرگەرمی قسە و باس، وەکوو: دانیشتوونەتە پای رازان نایبڕنەوە؛ 4. ناوچەیێکە لە 70 کیلۆمیتری شاری خوڕەماوا لە لوڕستان.
1539 ڕازاو لە وشوی رازاوە وەرگیراوە، رازاوە، جوانکراو.
1540 ڕازدار سووڕهەڵگر، کەسێ کە بە نهێنییەک دەزانێ و نایدرکێنێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!