1521 |
وەرای |
وشەیەکی هەورامییە واتە: شیاو، هێژا، هەژی، هەژیار. |
1522 |
وەردێ |
1. وەردە، سۆنە، مراویی؛ بە زاراوەی هەورامی واتە: دەخۆی، ئەخۆی. |
1523 |
وەرژێن |
وشەیێکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: لەبەرهەڵگرتنەوە، لەبەرنووسینەوە. |
1524 |
وەرشین |
نێوی چەمێکی بچووکە لە ناوچەی بینگۆڵ، لە باکووری کوردستان. |
1525 |
وەرشەنگ |
1. شۆخ و شەنگ، وەکوو هەتاو؛ 2. نازنێوی ژنە گۆرانیبێژی کوردی خەڵکی تاجیکستان (تاهرە خانمی ڕحیموف)ە، لەو کوردانەی که لە سەردەمی عوسمانیی هەڵداژراونەتە ئەوێ. |
1526 |
وەرشەو |
ئالیاژێکە تێکەڵ لە مس و زیو کە بریقەدارە و خەراپ نابێ و سینی و کەوچک و چەتاڵ و شتی وای لێ درووست دەکەن. |
1527 |
وەرڤین |
تنۆکدەڵێن، تنۆکلێدەڵێن، بەربوونەوەی دڵۆپی ئاو. |
1528 |
وەشین |
1. داوەرین، بەربەەنەوە، وەرەقەکردن؛ 2. بڵاوکردنەوە؛ 3. بڵاوکەرەوە؛ 4. ئامرازی بڵاوکردنەوە. |
1529 |
وەندا |
ژن و کچی خوێندەوار. |
1530 |
وەنەوشە |
گوڵێکە لە باخان دەڕوێ، ڕەنگی شینی زۆر کاڵی نزیک بە دیمەن (پەمەیی)یە، لەبەرئەوە بە ڕەنگەکەی دەگوترێ: وەنەوشەیی. |