# ناو مانا
1511 وردا وردا لە چاوگی وردان وەرگیراوە، واتە دامەزران و هێوردان.
1512 ورشە گرشە، بریقه، تریفە، بریسکه، درەوشین، ورشە‌‌.
1513 ویلکان وەوڵە، وەویلە، بووکەشووشە، ئەو کەرەسەگەلەی کە بە نایلۆن یا پەڕۆ یان شتی دیکە، بۆ گەمەی منداڵان درووست دەکرێت.
1514 وێرە 1. ئێوارە؛ 2. شیکردنەوەی مانا.
1515 وێژا قسەزان، زمانپاراو.
1516 وێشا بە هەورامی واتە: خۆی، خۆیان.
1517 وێنا 1. وا وێنای دەکەم، وای بۆ دەچم؛ 2. شێوە یان دیمەنی کەسێ کە دێتەوە بەرچاو: نازانم کێیە وێنای ناکەم!
1518 وێناز جێگای هەڵگرتنی وێنە.
1519 وێنەسار وێنەسارە، گوندێکە لە ناوچەی سنە نزیک بە دێگولان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
1520 وێنەوار وەکوو وێنە، لە شکڵی وێنە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!