# ناو مانا
1501 وازن 1. تازەخونچە؛ 2. مرخ و ئارەزوو؛ 3. بە زاراوەی کرماشانیی وازن، واتە: ئاواڵەن، کراوەن. (دەرەگان وازن: درگاکان کراوەن)
1502 واژام نێوی چیایەکە لە ناوچەی هەکاری لە باکووری کوردستان‌.
1503 واژاو دابەشکردنی جۆگە بۆ ئاودێران، ئاودانی شیناوەرد پاش یەکەم ئاو.
1504 واژین ئاودانی شەتڵی تووتن دوو سێ ڕۆژ لەسەریەک بۆ گووران. شەتڵی تووتن کاتێک لە دێراو دادەچەقێندرێ و پاش چەند ڕۆژ شین دەبێ و خۆی دەگرێ، دەڵێن: گووراوه، یان ڕسکاوە‌.
1505 واژە 1. وژە، وشە، پەیڤ، گوتە، قسە؛ 2. دەنگی گەڵای داران لەبر با؛ 3. گوندێکە لە ناوچەی شارباژێر لە باشووری کوردستان.
1506 واژەر قسەکەر، نوێنەری کەسێک بۆ قسەکردن.
1507 وانان وانەگوتنەوە، دەرس گوتنەوە.
1508 وانە 1. دەرز و دەور؛ 2. پاشگری پاڵدان: لووتەوانە، دەستەوانە؛ 3. پاشگری بە واتا ئەوانە: هەمووی لە لای وانە.
1509 وانەر خوێنەر، خوێنەرەوە.
1510 واڵا 1. ئاوەڵا، ئاواڵە، کراوه، تاک، واز‌؛ 2. بەتاڵ و خاڵی؛ 3. بەرز، بڵند؛ 4. جلەبووکی کچۆڵان؛ 5. کەتان، پارچەی ناسک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!