# ناو مانا
141 بەشان 1. لەراندنەوەی شان و باهوو لە هەڵپەڕکێدا؛ 2. نێوی جۆرێک هەڵپەڕکێ؛ 3. نێوی نەزمێکی دەهۆڵیی هەڵپەڕکێیە.
142 بەفران 1. کۆی وشەی بەفر؛ 2. کاتی بەفر.
143 بەفراو وەفر، ئاوی بەفر کە بەهاران بە شەتاواندا دێتە خوارەوە.
144 بەفرین سپی وەکوو بەفر، وێنەی بەفر.
145 بەفەڕ 1. پیرۆز؛ 2. بەبەهرە؛ 3. بەهونەر.
146 بەلار 1. یەکجارگەییشتوو، شلک و تەڕ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە: هەی بـــــەلار و بـــــەلار و بــــەلارەوە/ مەمکۆڵەت شەکرە سێون بە دارەوە
147 بەناز نازدار، خاوەن ناز، دەڵال.
148 بەندان کۆی بەند بە واتای: 1. بەند: بەستن و گرێدان؛ 2. بەند: لەمپەر؛ 3. بەند: پاوەنی پای زیندانیی؛ 4. بەند: کورتە گۆرانیی؛ 5. بەند: قامکی دەست؛ 6. بەند: پارچەیەک لە قەسیدەی شیعر؛ 7. بەند: مانەوە؛ 8. حیلە و دزی؛ 9. جۆگەی گەورە و هەڵبەستراو؛ 10. بەند: مەچەکی دەست؛ 11. بەند: بەستەی کاغەز؛ 12. بەند: قەدەخە، یاساق؛ 13. بلندایی لە تەختاییدا؛ 14. پێنجەم حەوتەی زستان؛ 15. ساڵی جووتکردنی گا، وەکوو گای دوو بەندە و سێ بەندە؛ 16. گیر و گرفت؛ 17. جۆگەی گەورە؛ واتای (بەندان)یش دەبێتە: 1. تێهەڵسوون و هەڵبەستن؛ 2. بەسران و گیران، وەکوو: خەنەبەندان، بەستە و بەندان، رێبەندان. بیــــــرەوەری دووی رێبـەنــدان دەمخاتە سەر بەستە و بەندان (سووارە)
149 بەنستان گوندێکە سەر بە ناوچەی بادینان لە کوردستانی باشوور کە هۆزی رێکانی لێدەژین.
150 بەهار وەهار، وەرزی پاش زستان، سێ مانگی یەکەم وەرزی ساڵ، لە ئاخری زستانەوە تا هاوین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!