# ناو مانا
141 بەرزام نێوی باپیرە گەورەی مانی نەقاشی بە رەتەوە کوردە به گێڕانەوەی مێژوو.
142 بەرزان 1. شوێنی بەرز و بڵند؛ 2. چیا و کوێستانی سەخت و رژد؛ 3. شوێنە مێنگەی هۆزی بەنێوبانگی بارزان که عەشیرەتی ئازا و شۆڕشگێڕی بارزانی لێ هەڵکەوتووە و مەلا مستەفای بارزان رۆڵەی ئەو عەشیرەتە و لەو دیارەیە.
143 بەرزۆ 1. برزۆ، باڵابەرز؛ 2. نێوی کوڕی زۆراوی کوڕی رۆسەمی زاڵ بووە.
144 بەرزیا باڵابەرز. ئەم نێوە هی سەردەمی مادەکانە کە کوری داریووش بووە.
145 بەرزیلان 1. کایەی شێر و خەت؛ 2. جۆرێک یاریی یە کە بە پووڵ و پارەی ئاسن دەکرێ و وەکوو شێر و خەت هەڵیداوێن.
146 بەرزین 1. بە جووانووی ئەسپ دەڵێن کە کاتی زینکردنی هاتبێ؛ 2. کێوێکە لە نێوان سابڵاخ و سەردەشت کە چەمی لاوێنی بە بەردا دەڕوا؛ 3. نێوی ئاورگە، کانەئاگر، یان (ئاتەشگە) یەکە لەلای خوراسان کە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی زەڕدەشت.
147 بەرسام نێوی یەکێ لە سەردارەکانی یەزگردی ساسانی بووە.
148 بەرسان پێشقەرەوڵ، ئەو کەسەی کە لە پێش لەشکرەوە رێ دەکا، یان ئاڵاهەڵگری سانە. بڕوانە سان.
149 بەرسۆ نێوی کوردیی کێوێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
150 بەرسەن دۆشاوی رەش کە لە ترێ یان توو دەگیردرێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!