# ناو مانا
141 ئاکرێ نێوی شارێکە لە بادینان لە باشووری کوردستان؛ نێوی (ئاکرێ)، لە وشەی (ئاگریی) کەوتۆتەوە، بەڵام عەرەب هەر دوو وشەکە بە (عقرە) نێودێر دەکا! وەک چۆن بە ئاکرێ دەڵێن (عقرە) و بە (ئاگریگۆف)ی ناوچەی دیالەش کە لە کۆندا کوردنشین بووە و دوایی کوردەکەیان لێ دەرکردووە و عەرەبیان هێناوەتە جێگایان و دەڵێن: (عقرە کوف!)، نێوی شاری (بەعقووبه)‌ش، بە وتەی مامۆستا جەمال نەبەز، وشەیێکی کۆنی کوردییە و باگۆڤەیە، بەڵام عەرەبەکان بە (بعقوبە) زاربێژی دەکەن. بڕوانە ئاگریی لە بەشی کوڕان.
142 ئاکۆ لووتکەی کێو؛ شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیی لە (مێژووی کورد و کوردستان) دا دەڵێ: هۆزێکن لە باکووری شاری رانیە دەژین. هۆزی ئاکۆ یا ئاکۆیان، هۆزێکی ئازا و میواندار و کوردپەوەرن.
143 ئاکۆیان نێوی گوندێکە لە ناوچەی بالیسان و نێوی ناوچە و هۆزێکە لەلای رانییە، لە باشووری کوردستان.
144 ئاڵانا 1. دۆڵی پێچەڵپێچ؛ 2. دۆڵێکە لە نێوان خەلیفان و رانیە لە باشووری کوردستان.
145 ئایرۆ هۆزێکی کۆچەرین کە شوێنەمێنگەیان باکووری ناوچەی (بالیانە) لە هەرێمی مووسڵ لە باشووری کوردستان.
146 ئۆرمان 1. لەناوەڕاستا جێگرتوو؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی بەرواری سەروو لە باکووری کوردستان.
147 ئۆقرە ئۆخژن، ئارامی، هەدا.
148 ئۆگر خووپێگرتوو، کەسێک کە هۆگری شتێک بێ.
149 ئۆلکە مەیدان، مەڵبەند.
150 ئیرازتۆ ئەرارتۆ، پاتەختی کوردە مانایی یەکان بووە کە دەبێتە کەلاوەکانی زێویە لە 50 کیلۆمیتری شاری سەقز و بەشێکی بۆکانی ئێستا. بڕوانە زێویە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!