# ناو مانا
1481 هەوێردە مەلێکی دەنگخۆشی قەڵەوی کونجی کونجییە کە لە ڕیشۆڵە زلترە و عاشقی هەرزنە و لەناو دەخڵ و دانی مەزرایە زۆرتر دەگەڕێ.
1482 هەوێن ئامیان، ئامێژەن، مایە.
1483 هەڤران سپیندار، سپیدار.
1484 هەڤرس هورس، وەرس، هەڤریست، هەڤریسک، عەرعەر، دارێکە وەک سنەوبەر، چەند جۆرە و لە خاکی شێداردا دەڕوێت کە لە گوڵ و لم پێک هاتبێت، هەروەها لە خاکی وشکی بەردەڵان و چەوریشدا کە بەردەوام هەتاو لێی بدات، دەڕوێت؛ هەڤرس بە تۆو و بە قەڵەم دەڕوێت و پاش ساڵێک ڕیشە دادەکوتێ. لە ناوچە ساردەکانی ئاسیا و ئورووپا و ئامریکا و ئامریکای باکووریی زۆرە و لە کوردستانیش لە ناوچە شاخاوییەکان زۆرە؛ جۆرەکانی ئەم دارە، هەمیشە سەرسەوز و بۆنخۆش و ستوونیی و قیتن، گەڵاکانی لە شێوەی دەرزین، بەرەکەی لەپێشدا سەوزە، بەڵام کە پێدەگات لە ترێ دەچێت، لە دۆژ مانگی ڕەشەمە و خاکەلێوەدا گوڵ دەکا، داری هەڤرس لە درووستکردنی تەختەی شوورە و پەرژین و هێڵی قەتاری ڕێئاسندا کەڵکی لێوەردەگرێت، هەڤرسی وا هەیە کە 70 تا 100 پێ هەڵدەچێ، هەڤرسی واش هەیە کە 6 پێ زیاتر هەڵناچێ.
1485 هەڤیان ئۆقرەگرتن، هەدادان، داسەکنین، هێوربوونەوە.
1486 هەڤین 1. ئەڤین، ئەوین، عەشق؛ 2. ئامیان، ئامێژەن، هەوێن.
1487 هەڤەر 1. شێڵانە، قەیسی؛ 2. بزنی ڕەش و سپی و بەڵەک و بازگ.
1488 هەڵات هەڵاتن و ڕاکردن؛ دەرکەوتنی مانگ و خۆر و ئەستێرە و هیدیکە.
1489 هەڵاڵە 1. گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی کوێستانییە؛ 2. شتێکە هەنگ لە گوڵی دەگرێ و شانی پێ هەڵدەبەستێ؛ 3. ماکی مۆم کە مێشەنگوێن لە گوڵانی دەگرێ؛ 4. بانگەواز؛ 5. دەرمانی پێستە خۆشکردن؛ 6. گوڵەمێلاقە، ڕەبەنۆک.
1490 هەڵوان نێوی چیا و گوندێکە لە لای هەشەمێز لە ناوچەی سنە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!