# ناو مانا
1471 هەنسک کوڵی گریان، نزگەرەی بە گریانەوە. (لە گریان نابێتەوە و هەر هەنسک دەدا).
1472 هەنگوێن هەنگڤ.
1473 هەنگڤ هەنگوین، هەنگوێن.
1474 هەوار وار، زۆزان، هاوینەوار.
1475 هەوری 1. پارچەیەکی ئاوریشمی ناسکی سپییە بۆ سەرپێچ و ڕووبەندی ژنان بەکار دێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1476 هەورێن ناوچەیەکە لە شێخان نزیک قۆرەتووی لای کرماشان.
1477 هەوشین 1. گیایەکە لە تیرەی پنگ؛ 2. شاخێکە لە زنجیرە کێوی ئاگری، کە لەگەڵ چیاکانی هەڵگورد و کێلەشین و گەڵاز و لەند و داڵانپەڕ، قەندیلیان دەورە داوە.
1478 هەولێر 1. هەڤلێر، یەکجار باش، لە باشیش باشتر؛ 2. شارێکی کۆنی کوردنشینە لە باشووری کوردستان کە دەگەڕێتەوە بۆ 6000 ساڵ بەر لە زایین و ئێستا پایتەختی هەرێمی کوردستانە؛ 3. نێوی کۆنی ئەم شارە (ئەربیل) کە بە سریانی واتە: ئەربەعیلە واتە: چووار دەور قەڵا.
1479 هەونا 1. دووبارە، دیسان؛ 2. بێدەنگبوون، خەوتن.
1480 هەوێر 1. هاوێر، هەڵاواردن، جیاکردنەوە؛ 2. جیاکردنەوەی بەرخ و کارژیلە لە دایکیان بۆ ئەوەی کە ئیتر نەێمژن؛ 3. هەڵاواردنی بەرخ و کارژەلە لە یەکدی.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!