1461 |
هەستی |
1. ئێسک، پێشە؛ 2. سامان، بوون. (هەستی و نیستی) |
1462 |
هەلار |
1. تینی ئاگر، هاڵاوی ئاگر؛ 2. هەلاهەلا، هەلارهەلار، لەبەریەکچوو، وردوخاش. |
1463 |
هەلیلان |
تیرەیەکی کوردن لە تیرەکانی پشتکۆ، لە ناوچەی لوڕستان. |
1464 |
هەلین |
وشەیەکی کرمانجییە، 1. حەلین، حەلیان، توانەوە؛ 2. بەرزی کەوە؛ 3. بیبە، لابە. |
1465 |
هەمین |
1. سست و شلەتەپە؛ 2. خۆ لەکار نەدەر و پشتگوێخەری کار؛ 3. بە تێکڕایی، هەموو؛ 4. هەنووکە، تا ئێستا. ئەم ناوە لە ناوچەکانی مەنگوڕان و سوێسنایەتیدا زۆرە. |
1466 |
هەمینیا |
نێوی شارۆچکەیەک بووە لە ناوچەی کوردنشینی نەعمانییە لە باشووری کوردستان، کە بە دەستی حکوومەتی بەعس کرا بە عەرەبنشین. ئەمەش نێوی هەندێ لەو گوندانەی کە لەو ناوچەیە و ناوچەکانی دیکەی فەیلینشینی باشووری کوردستان هەموویان لە کورد چۆڵ کران: دەفاس، جاسب، کۆرسەنگ، کەشاری، هۆرە، قەرەتەپە، بەگشیە، دێرمان، چلاوە، سۆدنە، کۆکس، مەرتاج، شالەک، کەسارە، کەشیرۆ، سیلان، کەوام، شەتیوەر، ناریجە، ئاگرۆزە، شەلاهان، مەزەک و زۆری دیکە. |
1467 |
هەنار |
نار، نارۆک، نەرژی، میوەیەکە بۆ پاڵاوتنی خوێن باشە و لە کوردستان لە ناوچە ساردسێر و شاخاوییەکان زۆرە و ڕیشەکەی بۆ دەرمان و توێکڵەکەی بۆ ڕەنگ بەکار دەبرێ؛ هەناری هەورامان و شارەبان بەنێوبانگن؛ لە گۆرانیی کوردیشدا زۆر دێ و ئاماژەیە بە (مەمک). |
1468 |
هەنارە |
نێوی تیرەیێکی کوردە لە ناوچەی سۆمابرادۆست لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . |
1469 |
هەناز |
1. وشەیێکی کۆنی کەڵوڕییە، واتە: ئاقار، شوێن و جێگە؛ 2. ڕێکەوتن، چوون بەرەو شوێنێک؛ 3. گەشت و گەڕان. |
1470 |
هەناو |
هەناڤ، دەروون، ناوسک، هوندر. |