# ناو مانا
1451 هەرشەم گوندێکە لە ناوچەی بالیسان لە باشووری کوردستان.
1452 هەرمێ 1. هەرمۆ، هەمرۆ، میوەی هەرمێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1453 هەریر 1. پارچەی حەریر؛ 2. حەریر، ناوچە و دەشت و شارۆچکەیەکە نزیک باتاس، لە لای شەقڵاوە لە کوردستانی باشوور. حەریر و باتاس بەنێوبانگە؛ 3. سەربەند و پاشبەندی چەند گۆرانیی کوردیییە.
1454 هەرین ئەشتێرە، هەسارە.
1455 هەزارە 1. هاتوچۆی کەروێشک لەسەر بەفر؛ 2. بەردی قیتی لێوارەی حەوز؛ 3. لێوارەی تاقی ناو دیوار؛ 4. خەوزڕان و خەیاڵاتکردنی ناو جێگە؛ 5. بیرەوەریی هەزاران ساڵەی مردن یان لە دایکبوونی ئینسانی بەنێوبانگ. وەکوو (هەزارەی سەلاحەددینی ئەیوبی)
1456 هەژبین 1. دووربین، داهاتووبین؛ 2. خاوەن ئەزموون.
1457 هەژیار 1. بەڕێز؛ 2. پێشکەوتوو؛ 3. ژیر و بەبیر.
1458 هەساران 1. کۆی هەسارە یان ئەستێرە؛ 2. کۆی هەسێڵ و گۆل؛ 3. کۆی حەوش و حەسار؛ 4. تیرەیەکی گەورە بوونە لە کورد کە بڵاوەیان کردووە و لەناو تیرەگەلی دیکەی کورددا، تواونەتەوە.
1459 هەسارە ئەستێرە
1460 هەستار هەستر، ئەسر، فرمێسک، ڕۆندک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!