1441 |
هێشین |
1.هەرشین، هەر سەوز؛ 2. سەوزایی، شینایی. |
1442 |
هێلین |
1. بە زاراوەی کرمانجی واتە: هێلانە، هێلانەی بچووک؛ 2. هێڵان، جێهێشتن. |
1443 |
هێما |
هێما دوو واتای جیاوازی هەیە: یەکەمیان واتە: بەلاچاو، درکە، ئاماژە، وەکوو: |
1444 |
هێمۆ |
1. خاوێن، پاک؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە بە زاراوەی کرمانجی. |
1445 |
هێڤی |
ئاوات، ئارەزوو، هیوا، هومێد. |
1446 |
هەتاو |
خۆر، خۆرەتاو، تاو، ڕۆژیار، خوەرشی. |
1447 |
هەدا |
ئۆقرە، حەجمین، ئارام. (هەدا نادا: ئۆقرە ناگرێ) |
1448 |
هەدان |
1. شک، گومان؛ 2. نیشانەی پرسیار؛ 3. هەدرین، ئۆقرە، حەجمین، داسەکنان. |
1449 |
هەدێن |
گوندێکە سەر بە ناوچەی ئامێدی لە باشووری کوردستان. |
1450 |
هەراش |
1. هەڵچوون و لەگەشە؛ 2. گیا، یان منداڵی ساق و لەگەشە؛ 3. ئەو گەڵا و چڵووکەی کە بەسەر دارەڕای دادەدەن، ئاڵاش؛ 4. ڕێزاڵ، لەبەریەک هەڵوەشاو. |