# ناو مانا
1411 نەونیگا نیگای تازە، نیگای عاشقانە. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
1412 نەونەمام داری نەمام، نەمامی تازەگەییشتوو. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
1413 نەیری 1. لە گاتاکاندا وشەی (نەیر)، لە زەند و پازەندی کۆندا، مانای (ئاگر) دەدا؛ 2. نەیری واتە: لە تیرەی (ئاگرپەرستان)؛ 3. هەروەها نەیری واتە ئەو تیرەیەی کە ڕەزەوانن و ترێ ڕەنێو دێنن؛ 4. هەروەتر نێوی گۆڕەپانێکی پان و بەرینە لەلای سەرووی گوندی (سەبان)ەوە لە ناوچەی هەڵەبجە؛ 5. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری ناوچەی شارەزوورە؛ 6. نەهری یان نەیری ناوچەیەکە لە وڵاتی شەمدینان؛ 7. هەروەها تیرەیەک بوونە لە کورد کە لە کۆندا دوو ڕەتەوەی (سۆبار و گۆتۆ)یان لێکەوتۆتەوە؛ 8. مینۆرسسکی و توردانگین دەڵێن: ناوچەی (نەیری) یان (هۆبشکا)، بە شیو و دۆڵەکانی (بۆتان) گوتراوە کە لە کاتی خۆیدا دەوڵەتێکی سەربەخۆیان هەبووە؛ مەیجەرسۆن دەڵێ: ئەگەر تەماشایاکی سەردەمی گۆتییەکان بکەین، کە لە دۆژ سەدەکانی (12 و 15) ی بەر لە زایین ژیاون، دەبینین ئەم نەیریگەلە کە پێش میدییەکان کەوتبوون، لە کوردستانی ناوەڕاستدا ژیانێکی باشیان هەبووە و دەسەڵاتێکی وایان هەبووە کە ترس و لەرزیان خستبووە دڵی هاوسێکانیانەوە. هەر ئەم نەتەوەیە بوو کە لەپاشان نێوی گۆڕدرا و بوو بە (کورد)؛ وڵاتی نەیرییەکان لەو سەردەمەدا لە زەلیای ناوەڕاست لە ڕۆباری گەورەوە دەستی پێدەکرد هەتا سەرچاوەی ڕۆبارەکە. میدییەکان کە حوکوومەتەکەیان تێدا چوو، بەرەبەرە ڕوویان کردە ئەم شوێنە و ئاوەدانیان کردەوە.
1414 نەیریژ تیرەیەکن لە هۆزی گەورەی گۆران.
1415 هاتان بەخت و ئێقباڵ، شانس.
1416 هاژین هاژان، هاژە. (دەنگی ئاوهەڵدێر)
1417 هاژە 1. دەنگی گەڵا و دەنگی با و دەنگی خشەخشی داران؛ 2. خوڕەی ئاو.
1418 هاسێن هەستیار، خاوەن هەست. ئەو کەسەی کە وردکۆڵ و وردبینە لەکار و تێکۆشاندا. (یەکجار هاسێنە! دەڵێی ئاسکە!)
1419 هاشمە بە زاراوەی زازاکی واتە: مانگی ئاسمان، هەیڤ.
1420 هالان 1. کۆی نەمام، نەمامگەل؛ 2. دنەدان، هانەدان؛ 3. دەنگەدەنگ و هاوار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!