# ناو مانا
1401 نێرگز ناوی گوڵێکە کە لە وەرزی بەهاردا لە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان دەڕوێت
1402 نەخشین نەخشاویی، جووان و ڕەنگین، بەنەخش و نیگار، ڕازاوە.
1403 نەرمین نەرم و نۆڵ، نەرم و جووان.
1404 نەرمێ نەرم و نیان، ئاماژە بە دڵبەری نەرم و نۆڵ، پێچەوانەی زبریی و بتەویی.
1405 نەسرین گوڵێکی پەڕەوردی بۆنخۆشی سپییە کە لە نێرگز دەکا.
1406 نەشم لارە و لەنجە، بە نازەوە ڕێکردن، کچێکی بە کەشم و نەشمە.
1407 نەشمیل 1. جووانی خنچیلانەی دڵڕفێن؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
1408 نەمام 1. چڵەڕیشەی یەکساڵەی دار، درەختی تازەنیا؛ 2. جۆرێک فەرش یان مافوورەیە.
1409 نەوزەر زێڕی تازە، زیوەری تازە. بۆ وەبیرخستنەوە، وشەی (نەو) کوردیی نییە و وشەیێکی فارسییە، بەڵام بە داخەوە بە تۆپزی بەکار دەبرێ. بۆ نموونە وشەی نەورۆز وشەیێکی فارسییه و کورد ئەو وشەیە بە کوردی دەزانێ‌. بڕوانە وشەی نەورۆز لە بەشی کوڕان.
1410 نەوژین ژیانی نوێ، تازە دەس بە ژیان کردوو، نۆماڵ. بڕوانە بۆ نەوزەڕ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!