# ناو مانا
1391 نسارە 1. نەخشی بەدارچین لەسەر فڕنی؛ 2. زەڕوەشان، پووڵهەڵاویشتن بەسەر بووکدا؛ 3. گوندێکە لە نێوان سنە و دیواندەره، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان‌.
1392 نگین 1. بەخت، شانس، هات؛ 2. نەقێم، نەقیم، قاشی سەر ئەنگوستیلە.
1393 نوخشە 1. نوخشانە، هیواخواستنی مراد بۆ کەسێک، ئاواتخواستن، وەکوو: فڵانەکەس ژنی هێنا یان مێردی کرد، نوخشە بێ لەتۆش! لە موکوریان لە شایی و داوەتاندا هەر کچێک مێردی نەکردبێ و هەر کوڕێک ژنی نەهێنابێ، پێیان دەڵێن: نوخشە بێ لە تۆش، واتە بۆ تۆش، بۆ تۆش ببێ؛ 2. نۆبەرەی دەخڵ، دەخڵودانی فەریک، دانەوێڵەی نەگەییشتوو.
1394 نۆبەرە 1. نۆبەر، میوەیەک کە تازە پێ بگا و یەکەمجار بخورێ؛ 2. یەکەم منداڵ، یان یەکەم میوە؛ 3. نخری، نۆفیکڵە، یەکەم منداڵی ژن و پیاوی پیر.
1395 نۆژین ژیانێکی نوێ، ژیانەوە
1396 نیار 1. شانۆگەر، گەمەی سەرشانۆ؛ 2. سەکۆی یاریکەران.
1397 نیگا روانین، تەماشا، سەیرکردن، لێنواڕین، نێڕین.
1398 نینا ئەمانە، ئەوانە، ئەیانە، یانە.
1399 نیڤار نوێداهاتوو، باوی دەم و سەردەم.
1400 نییەر 1. مەنبەر، جێگای خوتبەدان؛ 2. گوندێکە لە ناوچەی هەورامان لە نێوان سنە و مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!