# ناو مانا
131 بەزێ 1. بەڕەوشت، بەئاکار؛ 2. بەپلە و پایە. (ئینسانێکی بەڕێز و بەزێیە).
132 بەژی دەخڵی دێم، داهاتی دێمەکار.
133 بەستۆرە 1. چۆمێ کە لە هاویندا وشک دەکا؛ 2. گوندێکە لە نێوان شەقڵاوە و هەولێر.
134 بەستێن 1. رەخی رۆبار، زیخەڵانی دەم رۆخانە، گوێی چەم، قەراخ چۆم؛ 2. زەمینە، وەکوو: لە بەستێنی هونەردا: لە زەمینەی هونەردا.
135 بەستە 1. بەهرە، فاییدە، (چی تێدا بەستە نییە)؛ 2. دەسک، چەپک، چەپە، باقه؛ 3. گۆرانیی سووکەڵە و بنبزێوکە؛ 4. پەیوەند، (کارەکە بەستە بۆ تۆیە).
136 بەستەک 1. دەستەنوێن؛ 2. بەستەی گۆرانی.
137 بەستەڵەک بەستەڵۆک، سەهۆڵاویی، زستان کاتی رێبەندان.
138 بەسۆز 1. خەمگین و دڵگیر؛ 2. دەنگی نەرم و خۆش؛ 3. بەگفت، بەپەیمان؛ 4. لەسەرکەیف؛ 5. دڵسۆز.
139 بەسیرە گیابەسیرە، جۆرێک گیایە کە کەو زۆر حەزی لێیە و لە چێشتیشی دەکەن و بۆنی وەکوو بۆنی پیچک و کنیواڵە.
140 بەسێ لە وشەی بەستە (بەسیە)وە هاتووە. ئەم نێوە لە ناوچەی مەنگوڕان زۆرە. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. هەی بەسێ عەمرم بەسێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!